رووداو - تەندروستی
سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناس و دەروونناسانی کوردستان رایدەگەیێنێت، نابێت وردەکاریی تاوانەکان لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبکرێتەوە و پێش دەزگاکانی لێکۆڵینەوە و فەرمی بکەون، چونکە زیانی دەروونی بە بینەران دەگەیێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 17-3-2025 سەعید حەمەدئەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، ئەو کەسانەی رووداوێکی کوشتن یاخود زەبرێکی دەروونیی تووندیان بەسەردادێت، پێویستیان بە پاڵپشتیی دەروونی دەبێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا رووداوی کوژرانی ماڵباتێک لەلایەن زاواکەیانەوە کاردانەوە و دەنگدانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە و سەعید حەمەدئەمین لەبارەیەوە دەڵێت: پێویستە هەواڵەکان بەپێی ئاستی تەمەن دابنرێن و رەچاوی تەمەنی بینەران بکرێت، تەنانەت ئەمەش بۆ فیلم و دراما بە باش دەزانێت.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی تاوان و کوشتن ئەگەری لاساییکردنەوەیان دەبێت، ''بۆیە پێویستە بە وردیی دابڕێژرێنەوە و پەخش بکرێن''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ