رووداو - تەندروستی
دەیڤ باتێستا، پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازیی WWEـی ئەمریکی لە دواین دەرکەوتنیدا، جەستەی لاواز و باریکی خۆی نمایشکرد، ئەو دەڵێت، زیاتر لە 45 کیلۆگرام کێشی دابەزاندووە.
باتێستا باسی ناڕێکییەکییەکانی ئەو سەردەمەی دەکات کە کێشی زۆر بووە، بەجۆرێک گیرۆدەی وەستانی کاتیی هەناسەدان لەکاتی خەوتن بووەتەوە و تووشی ئازاری جومگە و ماندوویێتیی بەردەوام بووە.
بە گوتەی خۆی و سەرچاوەکانی نزیک لێی، ئەمانە بوونەتە رۆتینی ژیانی باتێستا؛
- جووڵەکردن و بەپێ رۆیشتن
- گۆڕینی ژەمە پڕۆتینییەکان بۆ ژەمە رووەکییەکان
- ئەنجامدانی وەرزشەکانی کاردیۆ
- یۆگا
دەیڤ باتێستای 55 ساڵان، ئێستا کێشی 108 کیلۆگرامە، لەکاتێکدا لە سەردەمی پاڵەوانێتییەکەی 167 کیلۆگرام بووە، ئەوەش باسدەکات کە سەرەتای دابەزاندنی کێشەکەی بۆ دەستپێکی فیلمی Knock On The Cabin دەگەڕێتەوە کە رۆڵی سەرەکی تێدا بینی و ئێستا زیاتر خۆی وەکو ئەکتەر دەناسێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ