توێژینەوەیەک: زیادبەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاددەکات

16-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، زیادبەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو نەوجەواناندا زیاددەکات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی شاهانەی بێلفاست لەسەر 471 هەزار خۆبەخش کرا و دەرکەوت، زیادبەکارهێنانی خوێ 14٪ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە لە 5 ساڵی داهاتوودا لەنێو نێوجەواناندا زیاددەکات.
 
د. ئالیشا تۆمسۆن، نووسەرێکی توێژینەوەکە دەڵێت: جگە لەوەی کە رۆژانە خوێ بە سادەیی دەکرێتە نێو خۆراکەکان، بڕێکی زۆری خوێ لەنێو خۆراکە ئامادەکراوەکاندا هەیە.
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەکات، زیادبەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و گورچیلەش زیاددەکات.
 
بەپێی WHO، رۆژانە بڕی یەک کەوچکی چا خوێ {6 گرام} ئاساییە بخورێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.