دامەزراوەیەکی جیهانی: پێش سێکس، خۆراک نەخورێت
رووداو - تەندروستی
دامەزراوەیەکی جیهانی ئاشکرای دەکات، پێش سێکس باشترە خۆراک نەخورێت و بە گەدەی بەتاڵەوە بکرێت باشترە، هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
دامەزراوەی جیهانیی تەندروستیی سێکسی دەریدەخات، گەدەی پڕ ئارەزووی سێکسی لاوازدەکات، چونکە تەوژمی خوێن بۆ گەدە و ریخۆڵەکان زیاتر دەڕوات و مێشک سەرقاڵی پڕۆسەی هەرسکردن دەبێت.
بەپێی دامەزراوەکە، ئارەزووی سێکسی بۆ هەردوو رەگەزەکە بە گەدەی بەتاڵ یان نیمچەپڕ بەهێزە.