AHA: تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە

رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا AHA رایدەگەیێنێت، تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ئەگەری تووشبوونیان بە تێکچوونی هزریی و خەمۆکی زیاترە.
 
کۆمەڵەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر یەکە لە سستبوونی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و گیرانی لوولەکانی خوێن بەشدارن لە دابەزینی توانای هزریی و مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی زیاددەکەن. 
 
دکتۆر بینیامین رێد، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''جێبەجێکردنی شێوازی ژیانی تەندروست و پێشگیریکردن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی کارکردنی هزریی''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ، شێوازی ژیانی تەندروست وەکو وەرزشکردن، دوورکەوتنەوە لە کحول، جگەرە و نێرگەلە، خشتەی رێکی خەوتن و خواردنی خۆراکی تەندروست جێبەجێبکرێت.