لە رووسیا نەخۆشییەکی گوازراوە لەنێو قوتابخانەیەک بڵاودەبێتەوە و کوارەنتین رادەگەیێندرێت

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی گوازراوەی کۆئەندامی هەناسە لە رووسیا، قوتابخانەیەکی شاری چێڵیابێنسک دادەخرێت.

بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، کوارەنتینکردنی تووشبووانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و قەدەخەی هاتووچۆ لەو شوێنانەی نەخۆشییە گوازراوەکانی تێدابڵاوە، یەکێکن لە رێگەی سەرەکییەکانی پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتا.
 
هەر بۆیە لە نەخۆشخانەیەکی رووسیا دوای تووشبوونی زیاتر لە 17 قوتابی بە نەخۆشیی هەوکردنی سییەکان کە ناسراوە بە نەخۆشیی Pneumonia، بڕیاردرا بە داخستنی قوتابخانەکە و کوارەنتینکردنی قوتابییە تووشبووەکان.
 
بەپێی گوتەی سەرۆکی شارەوانی پارێزگاکە، قوتابخانەکە لە ئەمڕۆوە 16ـی تشرینی یەکەم تاوەکو 25ـی تشرینی یەکەم دادەخرێت.
 
بەپێی ناوەندی CDC نیشانەکانی تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان ئەمانەن؛
 
* سەرەتا بریتین لە 'کۆکە، پەسیو، پژمین و تا، بەڵام هەندێکجار دەبێتەهۆی هەناسە تەنگی و سیخەی سنگ، وە سێ بۆ حەوت رۆژ دەخایێنێت، بەڵام لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژتر کۆخەکەی بەردەوام بێت.
 
نەخۆشییەکە زیاتر مەترسی لەسەر کێ دروستدەکات؟
 
*منداڵی تەمەن زۆر بچووک
* منداڵی ناکام
* تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* تووشبووانی نەخۆشییەکانی سینگ
* ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە
 
نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بەخێرایی دەگوازرێتەوە، بەتایبەتی لەڕێگەی کۆکین، پژمین و دەستلێدان لەو شوێنانەی کە بەکتریا یاخود ڤایرۆسەکەی پێوەیە.
 
بە بایەخدان بە پاکوخاوێنی و نەچوونە شوێنی قەرەباڵخ، هەروەها ماچنەکردن و دەستلێنەدانی منداڵی بچووک لەلایەن کەسانی نەخۆشەوە، دەکرێت پێشگیری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە و لێکەوتە خراپەکانی بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە