لێکۆڵینەوەیەک: هەڵە خوێندنەوەی پەستانی خوێن دەبێتەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ناپێویست

16-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی جۆن هۆپکینس لە ئەمریکا دەردیدەخات، هەڵە خوێندنەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی دەستنیشانکردنی هەڵەی بەرزە پەستانی خوێن.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەندێک شوێنی قۆڵ کە بە شێوەیەکی باو بۆ وەرگرتنی خوێندنەوەی پەستانی خوێن بەکاردەهێنرێت، رەنگە خوێندنەوەی بەرزتر بە شێوەیەکی نادروست دەربخات، ئەمەش وادەکات هەڵە لە دەستنیشانکردن رووبدات و پەنا ببردرێتە بەکارهێنانی دەرمانی ناپێویست. 
 
د. تامی بڕادی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''پێوانەکردنی وردی پەستانی خوێن پێویستە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی بەرزە پەستانی خوێن، خوێندنەوەی پەستانی خوێن بەشێکی گرنگە لە چاودێریی تەندروستیی خۆپارێزی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان".
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، بەرزبوونەوە یاخود دابەزینی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی نائاسایی دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، کێشەی ئەندامەکان و نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.