توێژینەوەیەک: بۆنخۆشکەرەکان زیان بە منداڵ و بەساڵاچووان دەگەیێنن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەڵمانیا دەریدەخات، بۆنی کیمیایی کەسی دەکرێت ببێتەهۆی لاوازبوونی سیکڵدانۆچکەکانی هەوا و هەستیاریی کۆئەندامی هەناسە.
 
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی ماکس پلانک بۆ زانستەکانی کیمیا لە ئەڵمانیا کرا و دەرکەوت، زیاتر لە 200 پێکهاتەی کیمیایی فڕۆک VOC لەنێو بۆنخۆشکردنی سابوون، پاکژکەرەوەکان، دەستشۆر و بۆنە کەسییەکان هەن و بە ئاسانی لەلایەن مرۆڤەوە هەڵدەمژرێن.
 
دوسان لێسینا، توێژەرێکی پەیمانگەکە دەڵێت: گەردیلەی ئەو بۆنخۆشکەرانە بچووکن و کاتێک هەڵدەمژرێن، ئەوا گەردیلەی گەورەتر پێکدەهێنن، بەمەش زیان بە سییەکان دەگەیێنن.
 
هاوکات ئەو توێژەرە ئاماژە بە منداڵ و بەساڵاچووان دەکات بەوەی کە کەمترین بڕی بۆن یاخود ئەو بەرهەمانەی کە بۆنخۆشکەریان بۆ بەکارهاتووە، بەکاربهێنن چونکە ئەگەری تووشبوونیان بە هەستیاری بە مادەکانی نێوی زۆرە.
 
بەپێی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا، کاریگەرییە شاراوەکانی بۆنخۆشکەرە کیمیاییەکان ئەمانەن؛
 
* کزانەوەی چاو
* دەردراوی لووت
* هێڵنجدان
* پژمین
* هەناسەتەنگی
* کۆکین
* شێرپەنجە
* ناڕێکیی هۆرمۆنەکان
 
لە بەرنامەیەکی لەگەڵ رەنج دا ئەم پسپۆڕە باسی ئەوە دەکات کە چۆن بۆن دەبێتەهۆی شێرپەنجە؛