زانکۆی فلۆرێنس: لەو رۆژانەی پیسبوونی ژینگە زۆرە خەواندن لە نەخۆشخانەکان زیاددەکات

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی فلۆرێنس لە ئیتاڵیا دەریدەخات، بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی هەناسەتەنگی و هەستیاریی پێست دەبن زیاددەکات.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەو رۆژانەی کە پیسبوونی تەنۆلکەکانی هەوا زیاترە، ژمارەی نەخۆشەکان کە لە نەخۆشخانەکان چارەسەر دەکرێن بەڕێژەی 15٪ زیاد دەکات.
 
د. باربرا باکوس، توێژەری توێژینەوەکە دەڵێت، '' دەبێت لە پەیوەندی نێوان پیسبوونی ژینگە و زیادبوونی رێژەی نەخۆشییەکان تێبگەین و هەنگاو بنرێت بۆ باشترکردنی رێژەی سەزایی و کەمکردنەوەی قەڵەباڵخی''.
 
بەگوێرەی توێژینەوەیەکە، لەو رۆژانەی پیسبوونی ژینگە زۆرە، رێژەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان بەهۆی خەمۆکی و نەخۆشییە دەروونییەکان زیاددەکات، هەروەها کاتێک خانمانی دووگیان بەرکەوتەی ئەم گەردیلە قورسانە دەبن، ئەگەری ئەوە زیاترە منداڵەکانیان لە دواتردا تووشی تێکچوونی هزریی ببن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە