مادەی مەترسیدار لەنێو پۆستەرەکانی هەڵبژاردندا هەن؛ هۆکاری شێرپەنجەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بەشێکی سەرەکیی ئەو مادانەی لەنێو پۆستەرەکانی هەڵبژاردن و چاپەمەنییەکان بەکاردەهێندرێن ژەهراوین و چەندین کاریگەریی لاوەکیی کورتخایەن {هەستیاری} و درێژخایەن {شێرپەنجە}ـی لەسەر مرۆڤ دەبێت، ''بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی نازانستی لانێوببردرێت''.
 
رووداو زانیویەتی کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر فلێکس بەکارهێنراون، پسپۆڕێکی پیشەسازی و نەوت لە رووداو ئاشکرای کرد، ئەو پۆستەرانە لەکاتی سووتان کاریگەرییەکەیان دەردەکەوێت بەوەی کە گازی ژەهراوی دەردەدەن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و هەناسەتەنگی زیاددەکەن.
 
یەکێک لە مادە ژەهراوییەکانی نێو پۆستەرەکان؛ مادەی پۆلی ڤینایل کلۆرایدە کە بە PVC ناسراوە.
 
زانیاری لەسەر Polyvinyl Chloride
 
مادەکە سێیەم بەنێوبانگترین مادەی زۆر بەکارهێنراوە لە جیهاندا و یەکێکە لەو مادانەی کە بۆ دروستکردنی بۆریی پلاستیکی، کەلوپەلی پزیشکی و کارەبایی بەکاردەهێندرێت و بەرگرییەکی زۆری هەیە بۆ رووناکی، گەرمی و ژەنگ. ئەو مادەیە بە شێوەیەکی ئاسایی رەقە و کاتێک لەگەڵ مادەیەکی پلاستیکی بە ناوی فتالەیت تێکەڵدەکرێت، نەرم دەبێت.
 
ئەو جۆرەی کە ئەو پۆستەرانەی لێدروستدەکرێت لە جۆری Flexible PVCـیە کە تێچووی کەمە و نەرمە، هەروەها بەرگریی لە تیشکی خۆر، گەرمی و مادە کیمیاییە زیانبەخشەکانیش دەکات و سووتێنەر نییە، بەڵام لە پلەی گەرمیی زۆر بەرزدا تێکدەچێت.
 
ئەو مادەیە لە پلەی گەرمیی 170 بۆ 210 پلەی سیلیزی دەتوێتەوە، هەر بۆیە بەپێی سەرچاوە جیهانییەکان، ئەو مادەیە دەتواندرێت ریسایکڵ بکرێت، بەڵام بە گوتەی عومەر زۆرباش، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی هەرێمی کوردستان، هەموویان لەنێو ژینگە بەجێدەهێڵدرێن یان دەسووتێندرێن، چونکە سوودیان لێوەرناگیرێتەوە.
 
کاتێک یەک کیلۆگرام مادەی PVCـی لەنێو پۆستەرەکانی هەڵبژاردندا دەسووتێندرێت ئەم کاریگەرییانەی دەبێت؛
 
ئایا Polyvinyl Chloride ژەهراوییە؟
 
بە گوێرەی توێژینەوەکانی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە ئەمریکا، بەهۆی بوونی کلۆراین لەنێو مادەکە و تێکەڵکردنی مادەی پلاستیکی لەنێو فلێکسەکان، چەند کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر ژینگە و مرۆڤ دەبێت وەکو پیسبوونی خاک، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی خوێن، مەمک و سییەکان، تووشبوون بە هەستیاری، سەرئێشە، لاوازی، سەرسووڕان و نەمانی هۆش. هەر بۆیە بەپێی شوێنی دانانی پۆستەرەکە، لانیکەم 25 بۆ 100 ساڵی پێویستە تاوەکو لەنێو ژینگە بە تەواوی لەنێودەچێت.
 
کاریگەرییە کورتخایەنەکانی مادەی PVC
 
- سەرئێشە
- هەستیاری
- سەرسووڕان
- لاوازیی بیرکردنەوە
- بێهێزیی
- لەهۆشخۆچوون
 
کاریگەرییە درێژخایەنەکانی مادەی PVC
 
- شێرپەنجەکانی خوێن، مەمک، سییەکان و جگەر
- پووکانەوەی ئێسک
- کێشەکانی پێست
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نەریمان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک.

پسپۆڕێکی شێرپەنجە: ئیتر باوی ئەوە نەماوە بەهۆی شێرپەنجەوە مەمک ببڕدرێتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە نوێترین رێگە چارەسەرەکان و مامەڵەکردنەکان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشکرادەکات و دەڵێت: چارەسەرەکان لەڕووی نەشتەرگەری و دەرمانەوە پێشکەوتوون و ئێستا کوالێتیی چارەسەری بۆ شێرپەنجە باشتربووە.