توێژینەوەیەک: خواردنی میوە ئەگەری تووشبوون بە خەمباری لە بەساڵاچووندا کەمدەکاتەوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە سەنگاپوور ئاشکرای دەکات، ئەوانەی رۆژانە میوە دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و خەمباری لە تەمەنی بەساڵاچووندا کەمدەبێتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی نیشتمانیی سەنگاپوورا کرا و دەرکەوت، ئەوانەی لە نێوەڕاستی تەمەنیاندا رۆژانە قاپێک میوەی هەمەڕەنگ دەخۆن، کەمتر هەست بە خەمۆکی دەکەن لە بەساڵاچووندا، ''هۆکارەکەشی بۆ ئەو مادانەی نێو میوە دەگەڕێتەوە کە خانەکانی مێشک بەهێزدەکەن و دەیانپارێزن لە پووکانەوە''.
 
زیاتر لە 14 هەزار کەس بەشداری توێژینەوەکە بوون و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوانەی دوو ژەم میوەیان خواردووە، 21٪ کەمتر تووشی خەمۆکی بوون بەراورد بەوانەی میوەیان نەخواردووە.
 
هویکی لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەشڵێت: میوەکان دەوڵەمەندن بە مادە دژەئۆکسێنەکان و ریشاڵەکان کە خانەکانی جەستە لە پیربوون دەپارێزن و چالاکیی زیاتریش بە خانەکانی مێشکیش دەدەن، هەروەها هەوکردنەکان کەمدەکەنەوە.
 
هویکی لی ئەوەشی ئاشكراکرد کە سەوزەکان هیچ کاریگەرییان لەسەر خەمۆکی نەبووە.
 
بەپێی مایۆکلینیک، پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر مێشک بریتین لە؛
 
- خەمخواردن و نەبوونی مەزاج
- هەستکردن بە بێ هیوایی
- هەستکردن بە تاوان و ئازاردانی خود
 
پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر جەستە؛
 
- قسەکردن و جووڵەکردن زۆر بە هێواشی بەراورد بە پێشتر
- نەمانی ئارەزووی خواردن 
- قەبزی
- تێکچوونی خەو
- نەمانی ئارەزووی سێکسی
 
پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی؛
- کەمیی تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی
- پشتگوێخستنی حەز و ئارەزووەکان
- قورسی لە کارکردن و ژیانی رۆژانە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی مەحموود، یەکێکە لە فەرمانبەرە گرێبەستەکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هیوا.

فەرمانبەرێکی تەندروستیی گرێبەست: هەشت ساڵە خزمەتدەکەم، کەچی هەر گرێبەستم

کارمەندانی گرێبەست لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیی کردنیان دەکەن، کارمەندێکی تەندروستیی گرێبەست دەڵێت: شەڕی کۆرۆنا و شەڕی داعشیشمان پێکرا، کەچی پشگوێخراوین.