فەرمانبەرێکی تەندروستیی گرێبەست: هەشت ساڵە خزمەتدەکەم، کەچی هەر گرێبەستم

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
عەلی مەحموود، یەکێکە لە فەرمانبەرە گرێبەستەکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هیوا.
عەلی مەحموود، یەکێکە لە فەرمانبەرە گرێبەستەکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هیوا.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

فەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیی کردنیان دەکەن، فەرمانبەرێکی تەندروستیی گرێبەست دەڵێت: شەڕی کۆرۆنا و شەڕی داعشیشمان پێکرا، کەچی پشگوێخراوین.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024 نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیان 30 هەزار کەسە و داوادەکەن لە گرێبەستییەوە بکرێنە هەمیشەیی.
 
سازان تۆفیق، نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست گوتی، ''بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 8ـی ئاداری ئەمساڵەوە بڕیاردراوە کە رێکارەکانی بوون بە هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست تەواو بکرێن، بەڵام ئەوە چوار مانگە هیچ بەرەوپێشچوونێک لەو بارەیەوە نییە''.
 
گردبوونەوەکە فەرمانبەرانی گرێبەستی شوێنە جیاوازەکانی تێدابوو، عەلی مەحموود، فەرمانبەرێکی گرێبەستی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هیوایە و دەڵێت: زیاتر لە هەشت ساڵە خزمەتدەکەم و فەرمانبەر هەیە 20 ساڵیشە خزمەتدەکات کەچی هەر گرێبەستە.
 
عەلی مەحموود دەشڵێت: فەرمانبەرانی گرێبەست ناتوانن دووبارە بخوێننەوە و بڕوانامەی زیاتر بەدەستبهێنن، هەروەها خانمە فەرمانبەرە گرێبەستەکانیش بۆ مۆڵەتی منداڵبوون لەبری 14 مانگ مۆڵەت، تەنیا 40 رۆژیان پێدەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە