پسپۆڕێک: بۆ خۆپارێزی لە وەرزی سەرما و ئەنفلەوەنزای پایز دەبێت ڤاکسینی نوێ وەربگیرێن
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییە گوازراوەکان رایدەگەیێنێت، پێویستە خەڵک خۆیان بۆ وەرزی سەرما و ئەنفلەوەنزای پایز ئامادە بکەن بە وەرگرتنی ڤاکسینە نوێکراوەکانی ئەنفلەوەنزا و کۆرۆنا.
دکتۆر نیکۆلاس تۆرنەر، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی دیوک لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، ڤاکسینە نوێکراوەکان دەتوانرێت بە منداڵانی تەمەن سەروو شەش مانگ تاوەکو گەورەساڵان بدرێت، پێدانی ئەم ڤاکسینان بەتایبەت گرنگە بۆ کەسانی سەروو 65 ساڵ یاخود هەر کەسێک کە نەخۆشیێکی درێژخایێنی هەبێت.
دکتۆر تۆرنەر دەڵێت، پەتای کۆرۆنا ساڵانە دووجار دەگاتە لووتکە کە کۆتای هاوین و ناوەڕاستی وەرزی زستانە.
ئەم پسپۆڕە ئامۆژگاری تووشبووانی کۆرۆنا دەکات کە نیشانەیان سووک یاخود مامناوەندە بەهەمان شێوەی مامەڵە کردن لە کاتی تووشبوون بە هەڵامەت مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکەیان بکەن، شێدار بمێننەوە و دەرمانی ئازار و تا وەربگرن.