کۆمەڵەی پێست لە سوێد: ناڕێکیی گەشەی مووەکان نیشانەیەکی باوی فرەکیسی سەر هێلکەدانە

رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی پسپۆڕانی پێست لە سوێد دەریدەخات، زیادبوونی مووی روخسار نیشانەیەکی بەربڵاوی فرەکیسی هێلکەدانە و پسپۆڕانیش هۆشداری دەدەنە خانمانی گەنج.
 
کۆمەڵەی پسپۆڕانی پێست لە سوێد ئاشکرای دەکات، فرەکیسی سەر هێلکەدان زۆرجار بەهۆی ناڕێکیی هۆرمۆنییەوە لە تەمەنە بچووکەکانی پێگەیشتندا روودەدات و زیادبوونی مووی روخسار، سینگ یان پشت دەشێت سەرەتای نیشانەکانی بێت.
 
کۆمەڵەکە ئاماژە بەوەشدەکات، 70٪ـی خانمانی تووشبوو ئەو نیشانەیەیان هەیە و تاکە چارەسەریش بینینی پزیشکی پسپۆڕە بۆ پێدانی دەرمان و باشترکردنی شێوازی ژیانیان.
 
جۆزێفین ئۆلریکدۆت، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە سوێد دەڵێت: ''تێکچوونی هۆرمۆنەکان بەهۆی ئەو کیسانەی لەسەر هێلکەدان دروستدەبن و گەشەی مووەکان ناهاوسەنگ دەکات''.
 
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەداتە خانمانی گەنج کە خەو و خۆراکیان رێکبخەن تاوەکو دووچاری لێکەوتەکانی نەخۆشییەکە نەبن.
 
بەم رێگەیانەی خوارەوە پێشگیری لە کیسی سەر هێلکەدان بکە؛