رووداو - تەندروستی
دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەند پێداویستی و کەلوپەلێکی پزیشکی بەخشییە سەنتەری هێلینا بۆ گەشە و منداڵانی نیڤشکان و خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەولێر.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-3-2025 د. محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری سەنتەری هێلینا بە رووداوی راگەیاند، زۆرینەی کەلوپەلەکان بۆ ئاسانکردنی شێوازی ژیانی منداڵانی نیڤشکان و خاوەن پێداویستیی تایبەتن.
نوێنەری رێکخراوەکە بۆ ئەم کارەیان گوتی، پێداویستییەکان بریتین لە 10 بابەتی جۆراوجۆر و بەتایبەتیش کورسیی نیڤشکانان و گۆچان و ئامێرەکانی تووندکردنەوەی ماسوولکە و لەجێچوون.
سەنتەری هێلینا سەنتەرێکی حکومییە بۆ گەشە و منداڵانی نیڤشکان و خاوەن پێداویستیی تایبەت، ساڵی رابردوو 31 هەزار و 711 منداڵ سەردانی ئەو سەنتەرەیان کردووە و 364 منداڵی نوێش تۆمارکراون.
پێنجشەممەی رابردوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بڕی نزیکەی ملیارێک دینار، دەرمانی پێشکێش بە تەندروستیی هەولێر کرد؛ مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی، پڕۆژەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کراوە و لەگەڵ تەندروستیی دهۆکیش دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ