لە تایلەند یەکەم کڵینیکی پزیشكی بۆ بەکارهێنانی رۆنی مەریوانە کرایەوە


رووداو- هەولێر 

لە تایلەند بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی گشتی وڵاتەکە یەکەم کڵینیکی تایبەت بە بەکارهێنانی رۆنی مەریوانە کرایەوە. 

بەرپرسانی تەندروستی تایلەند دەڵێن ئێستا کڵینیکەکە 400 نەخۆشیی هەن کە بێ بەرامبەر و لەژێر چاودێری پزیشكدا چارەسەرەکەیان بۆ دەکرێت، دەشڵێت زۆربەی نەخۆشەکانی کڵینیکەکە نەخۆشانی شێرپەنجەن و پزیشک دەرمانەکەیان بۆ دەنووسێت. 

وەزارەتی تەندروستی تایلەند دەڵێت مەریوانە لە پزیشكیدا بەکاردەهێنن، تەنیا بۆ چارەسەرە و پزیشكان بۆ نەخۆشیی دەنووسن بۆ لابردنی چەندین نیشانەی نەخۆشیی جیاواز.

تاوەکو ئێستا ئەم دەرمانە بەردەست نەبووە، هەمووی بە نایاسایی بووە، بەڵام لەمەودوا بۆ نەخۆشەکان لە پزیشكیدا دەرمانی لێ دروستدەکرێت و بەکاردەهێندرێت.