رۆژی جیهانیی خۆراکە تیژەکانە؛ سوودەکانیان بزانن

16-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بایەخدانە بە خۆراکە تیژەکان و بەپێی کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد، ئەوانەی ئەو خۆراکانە دەخۆن کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک دەبن، چونکە یارمەتیدەرن لە روونکردنەوەی خوێن و لوولەکانی خوێنیش فراوان دەکەن.
 
کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد ئاشکرای دەکات، خۆراکە تیژەکان بەتایبەت بیبەری تیژ مادەی دژەئۆکسێنەری نایابی تێدایە کە رێگری لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
 
ئەوانەی خۆراکە تیژەکان دەخۆن ئەم تایبەتمەندیانە وەردەگرن؛

- کەمتر تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ دەبن
- جەستەیان دژی شێرپەنجە بەهێزە
- هێمنن
- زیاتر دەژین
- ئارەقی زۆر دەکەنەوە
- ئارەزووی سێکسییان زۆرە
- زیپکەیان زۆرە
- چەوریی ورگیان کەمە
- پەستانی خوێنیان باشتر هاوسەنگە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.