تەندروستی
دەرگەی سەنتەری راوێژکاریی عەلی کەمال داخراوە و دەرگەی نەخۆشخانەی گشتیی کەلاریش داخراوە. وێنە: رووداو
رووداو - تەندروستی
کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی و گەرمیان بە فەرمی لە ئەمڕۆوە بایکۆتی کاریان راگەیاند، ''تاوەکو پێدانی مووچەکانیان و یەکلایی بوونەوەی مووچەکانی داهاتوویان''، بەردەوامن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2024 لەبەردەم دەرگە داخراوەکەی سەنتەری راوێژکاریی عەلی کەمال لە سلێمانی نزار جەزا، پەیامنێری رووداو دوو نەخۆش دەدوێنێت کە دەبوایە بەپێی نۆرەیان پزیشک ببینن، بەڵام کەسی لێ نەبووە و پێیان گوتوون بایکۆتە.
نەخۆشێک بە پەیامنێری رووداو دەڵێت، ناچارین بچینە نەخۆشخانەی تایبەت یاخود بە نەخۆشییەکەمانەوە بگەڕێینەوە ماڵەوە.
لە گەرمیانیش بە هەمان شێوە، هەرچەندە زیاتر لە 10 رۆژە پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان بایکۆتی کاریان کردووە، ئەمڕۆ هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتیی کەلار کە داخراوە، گوتی: لە 5 نەخۆشخانە، 13 مەڵەبند و 63 بنکەی تەندروستی لە گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
گوتیشی، تەنیا بۆ رووداوە گەرمەکان و فریاکەوتنەکان نەخۆش دەبیندرێت و کەرتی تەندروستی لە گەرمیان نزیکە لە پەککەوتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ