توێژینەوەیەک: گوشاری دەروونی و نەخەوتن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە زیاددەکەن
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی سیچوان لە چین دەریدەخات، گوشاری دەروونی و ناهاوسەنگی کاتی خەوتن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە زیاددەکەن.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر یەکە لە گوشاری دەروونی و ناڕێکی خەوتن دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مایکرۆبایۆمی ریخۆڵە و دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن و دواجاریش بە شێرپەنجە.
کینگ لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەوانەی بە شەو کاردەکەن و ناخەون مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ریخۆڵە و کۆڵۆن زیاترە''.
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، شێرپەنجەی کۆڵۆن سێیەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە، شێوازی ژیانی ناتەندروست وەکو 'خواردنە خێراکان، خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان، کەمجووڵەیی و قەڵەوی هۆکاری سەرەکی تووشبوونن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.
بە پێێ ئەم کۆمەڵەیە، پشکنینی پێشوەختە دەتوانرێت لە رێگەی هەر یەکە لە پشکنینی پیسایی، پشکنینی بۆماوەیی و هەناوبینی ئەنجامبدرێت.