پسپۆڕێکی شێرپەنجە: ئیتر باوی ئەوە نەماوە بەهۆی شێرپەنجەوە مەمک ببڕدرێتەوە

15-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. نەریمان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک.
د. نەریمان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە نوێترین رێگە چارەسەرەکان و مامەڵەکردنەکان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشکرادەکات و دەڵێت: چارەسەرەکان لەڕووی نەشتەرگەری و دەرمانەوە پێشکەوتوون و ئێستا کوالێتیی چارەسەری بۆ شێرپەنجە باشتربووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. نەریمان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئێستا سیستمێکی نوێی پێدانی دەرمان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە پەیڕەودەکرێت کە کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.
 
د. نەریمان محەممەد روونی دەکاتەوە و بە پێویستیشی دەزانێت کە هۆشیاریی تەندروستی لە پشکنینی پێشوەختە و خودپشکنینی مەمک هەبێت و هەمیشە خانمان لە ئەگەری بوونی هەر ناڕێکییەک پەنا ببەنە بەر پزیشکی پسپۆڕ.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی لە قۆناخی یەک و دووی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشاندەکرێن، تێچووی چارەسەرەکانیان کەمترە بەراورد بەوانەی لە قۆناخی سێ و چواردا دەستنیشاندەکرێن.
 
خانمان، بەم رێگەیانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمبکەنەوە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.