کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا: رێژەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە خانمانی گەنج زیادبووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا لە نوێترین راگەیێندراویدا ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە خانمانی خوار 50 ساڵان زیادبووە و چەند هۆکارێکیش بۆ ئەوە باسدەکات.
 
کۆمەڵەکە رایدەگەیێنێت، لە نێوان ساڵانی 2012 تاوەکو 2021 رێژەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە خوار تەمەنی 50 ساڵیدا 1.4٪ زیادبووە، لەکاتێکدا زۆرترین رێژەش لەنێو خانمانی ئاسیا بووە کە گەیشتووەتە 2.5٪.
 
ئەوەی لە لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەکە دەرکەوتووە، پێشوەختە دەستپێکردنی سووڕی مانگانە و دواخستنی منداڵ دوو هۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونی شێرپەنجەکە.
 
پڕۆفیسۆر رێبیکا سیگڵ، توێژەری باڵای کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەڵێت: ''خواردنەوەی کحولیش هۆکارێکی بەربڵاوە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات''.
 
لە بەشێکی ئەنجامەکاندا کۆمەڵەکە ئەوەش ئاشکرادەکات کە لە 33 ساڵی رابردوودا رێژەی مردن بە شێرپەنجەی مەمک 44٪ کەمبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە نوێنەرانی خۆبەخشانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو

لە هەولێر نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی گردبوونەوە

لە پارێزگای هەولێر نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوە، داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن، ''زیاتر لە 10 ساڵە خزمەت دەکەین، بەڵام نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی دانەمەزراوین''.