زانکۆی یێڵ: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن تەندروستیی مێشک دەپارێزن

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی یێڵ لە ئەمریکا دەریدەخات، دەرمانەکانی کێشدابەزاندن یارمەتی پاراستنی دەمارەکان دەدەن و تەندروستیی مێشک دەپارێزن.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم دەرمانانە مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایێن لە مێشک بەهۆی قەڵەوی کەمدەکەنەوە و یارمەتی پاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر دەدەن. 
 
بێندی چان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''کێشدابەزاندن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن، ئەمەش تەندروستیی مێشک باشتردەکات''. 
 
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، زیاتر لە 40٪ـی گەورەساڵان لە ئەمریکا قەڵەون و پێوانەی بارستەی جەستەیان 30 یاخود زیاترە.