مێردمنداڵێک سابوونێک بۆ چاکبوونەوەی شێرپەنجەی پێست دروستدەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

باوەڕپێنەکراوە کە سابوون وەکو رێگەیەک بۆ پێشگیری لە شێرپەنجە بەکاربهێنرێت، بەڵام مێردمنداڵێکی ئەسیوبی و دانیشتووی ئەمریکا ئەمەی کردووە بە راست و ئێستا لە تاقیکردنەوەی کلینیکییە.
 
هەیمن بکێڵەیی 15 ساڵان مێردمنداڵێکی ئەسیوبییە و بە ''زانای گەنج'' ناسراوە؛ سابوونێکی دروستکردووە دژی شێرپەنجەی پێست کاردەکات و رێگری لە شێرپەنجەکە دەکات.
 
ساڵی رابردوو کۆمپانیای 3M و 'دیسکەڤەری ئیجوکەیشن' هەیمنیان وەکو کاریگەرترین منداڵی جیهان هەڵبژارد بەوەی کە بووە براوەی خەڵاتی ''زانای گەنج''.
 
ئەو مێردمنداڵە لە قوتابخانەی ناوەندیی ودسن لە ویلایەتی ڤێرجینیایە و رۆژانە لە تاقیگەکانی قوتابخانەی جۆن هۆپکینز بلوومێرگ لە ئەمریکا کاردەکات بۆ ئەوەی داهێنانەکەی پەرەپێبدات.
 
هەیمن بکێڵەی دەڵێت: ''من خولیای توێژینەوەی شێرپەنجەی پێستم، جا لێکۆڵینەوەکانی خۆم بێت یان ئەوانەی لەو بوارەدا کاردەکەن''.
 
ڤیتۆ ریبیکا، پسپۆڕی بایۆلۆژیی گەردیلەیی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی جۆن هۆپکینز لەگەڵ هەیمن کاردەکات و دەڵێت: ''رۆژانە دەرزیی شێرپەنجەی پێست لە مشک دەدەین بۆ ئەوەی شێرپەنجەکەیان تووشببێت، تاوەکو سابوونەکە لەسەریان تاقیبکەینەوە''.
 
ئەمساڵ هەیمن لەلایەن دەزگای میدیایی TIMEـەوە پشتگیریدەکرێت و دەزگاکە ئەوی وەکو باشترین منداڵی ساڵی 2024 هەڵبژاردووە لەگەڵیشیدا پێنج منداڵی دیکەش لەدوای هایمنەوە هەڵبژێدراون کە تەمەنیان 11 تاوەکو 15 ساڵە.
 
چ مادەیەک لەنێو سابوونەکە هەیە؟ 
 
بە گوتەی هەیمن هەر یەک لە مادەکانی، ترشی سالیسایل، ترشی گلایکۆل و تریتینۆین لەنێو سابوونەکە هەن و هەرسێکیان چینی دەرەوەی پێست تێکدەشکێنن کە شێرپەنجەکەی تووشبووە، بەمەش خانە شێرپەنجەییەکانی پێست کە ناسراوە بە [میلانۆما] لەنێو دەچن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە