لە بەڕازیل فێستیڤاڵی ڤاکسین بەڕێوەدەچێت

رووداو- دیجیتاڵ

لە بەڕازیل فێستیڤاڵێکی گەورەی ڤاکسین بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی کوتانی گەنجانە.

ئەم فێستیڤاڵە لە بەڕازیل بۆماوەی 34 کاژێر بەردەوامدەبێت و تێیدا کۆنسێرتێکی میوزیکی بەڕێوەدەچێت.

رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەیانەوێت هانی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 21 ساڵ بدەن خۆیان بکوتن.

بەگوێرەی ئامارەکان تاوەکو ئێستا ٪90ی خەڵکی بەڕازیل کە دەکاتە 31 ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.