توێژینەوەیەک: تووشبووانی کۆرۆنا زۆرتر تووشی گرفتەکانی جگەر دەبنەوە

15-08-2020
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر

توێژەرانی سەنتەری یەیڵی تایبەت بە جگەر لە نیو هەیڤن لە کۆنێکتیکت رایدەگەیێنن تێكچوون و دروستبوونی گرفتە تەندروستییەکانی جگەر لەنێو تووشبوونی کۆرۆنا بەربڵاوترە لەوەی کە پێشتر باسیدەکرا. 


بەگوێرەی توێژینەوەیەکی سەنتەری یەیڵی تایبەت بە جگەر کە بەدواداچوونی بۆ 1827 نەخۆشی کۆرۆنا کردووە، هەموویان لە نەخۆشخانە خەوێندراون، دەرکەوتووە تووشبووەکان تووشی بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەر بوون کە بەمانای تووشبوونیان بە نەخۆشیی جگەر دێت. 

د. جۆزێف لیم، سەرپەرشتیاری پرۆگرامی هەوکردنەکانی جگەر لە سەنتەری یەیڵ دەڵێت لەنێو ئەو تووشبووانی کۆرۆنا کە زیاتر گرفتی جگەریان بۆ دروستبووە ئەوانەبوون کە پێشتر چەوری سەر جگەریان هەبووە و کهولیان خواردووەتەوە. 

سەرپەرشتیاری پرۆگرامی هەوکردنەکانی جگەر لە سەنتەری یەیڵ روونیدەکاتەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوەی کە تووشبووانی نەخۆشییەکانی جگەر پێش کۆرۆنا یان دوای کۆرۆنا جگەریان تێكچووە، زۆربەی ئەوانەی تووشبووی نەخۆشییەکانی جگەر بوون و لەگەڵیدا تووشی کۆرۆنا بوون، ئەگەری چاکبوونەوەیان کەمتربووە. 

د. جۆزێف لیم دەشڵێت دەکرێت یەکێك لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەر لە تووشبووانی کۆرۆنا پەیوەستە بە بەکارهێنانی دەرمانەکان، ئەوە جگە لەوەی کە ڤایرۆسەکەش هەوکردنی جگەر زیاددەکات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە