وردەکاریی پێکانەکەی مێسی ئاشكرادەکرێت

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە دواین یاریی کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا تووشی پێکان بوو.
 
ئەو ئەستێرەیە لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا تووشی بەرکەوتنێکی تووند بوو و لە نیوەی دووەمدا لەناکاو بەهۆی ئازارێکی زۆری گۆزینگییەوە، لە یارییەکە چووە دەرەوە، تیمی پزیشکیی هەڵبژاردەکە دەڵێن، ''ئێسکی گۆزینگی لای راستی ئاوساوە''.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، ساڵان زیاتر لە ملیۆنێک کەس تووشی پێکانی ئێسکی گۆزینگیان دەبن کە دەکرێت شکان یاخود لەجێچوون بێت، هەروەها لە پیاوانی 15 بۆ 24 ساڵان و خانمانی سەروو 30 ساڵان بڵاوە.
 
چەند هۆکارێک هەن بۆ پێکانی ئێسکی گۆزینگ وەکو؛
 
- کەوتنەخوارەوە
- بازدانی ناتەندروست
- راکردنی بەهێز و ماوە درێژ
- جووڵەی هەڵە لەکاتی بەپێ رۆیشتن
- جووڵاندنی پێیەکان بە هەڵە
- بەرکەوتنی زەبر
 
نیشانەکانی پێکانی ئێسکی گۆزینگ
 
- ئازار
- هەوکردن
- سووربوونەوە
- نەتوانین بۆ بەپێ رۆیشتن
- کەشەنکبوونی شوێنی پێکانەکە
 
چی پێویستە بکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێکانی ئێسکی گۆزینگ؟
 
1- پشوو بدرێت.
2- دانانی پارچە سەهۆڵێک لەسەر شوێنی پێکانەکە.
3- پێچانەوەی پێکانەکە بە برینپێچێک تاوەکو نەجووڵێت.
4- گۆزینگی پێکراو بەرزبکرێتەوە بۆ سەروو ئاستی دڵ، تاوەکو هەوکردن و ئاوسانی کەمببێتەوە.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی پسپۆڕانی ئێسک و شکان لە ئەمریکا، ئەمانەی خوارەوە رێگەکانی خۆپاراستنە لە شکانی ئێسکی گۆزینگ؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە