هۆشدارییەک لەبارەی خۆراکە خێراکان؛ هەوکردنی جەستە زیاددەکات
رووداو - تەندروستی
زانکۆی پزیشکیی رێدباود لە هۆڵەندا دەریدەخات، خۆراکە خێراکان رێژەی هەوکردن لە جەستەی مرۆڤ زیاددەکەن.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی پزیشکیی رێدباودی لە هۆڵەندا کرا و دەرکەوت، خۆراکە خێراکان بەهۆی نەبوونی سەوزە و بوونی چەوریی ناتەندروست تیایاندا دەبنەهۆی هەوکردنی درێژخایەنی جەستە.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە دوو هەفتە لە خواردنی بەردەوامی خۆراکە خێراکان دەبێتەهۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگریی جەستە و تێکچوونی زیندە چالاکییەکانی جەستە.
د. تۆماس هۆڵاند، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "پێویستە روو لە خۆراکە فرێش و پڕ لە سەوزەکان بکرێت بەهۆی بوونی زۆری ریشاڵەوە کە تایبەتمەندیی دژەئۆکسان، دژەهەوکردن و بەهێزکردنی بەرگریی جەستەیان هەیە".