لە فینلاند داهێنانێک بۆ زوو چاکبوونەوەی برین تاقیدەکرێتەوە

15-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە فینلاند داهێنانێک بۆ زوو چاکبوونەوەی برین تاقیدەکرێتەوە و لە 24 کاژێردا برین بە تەواوی چارەسەردەکات.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئاڵتۆ لە فینلەند، هادرۆجێڵیکیان دۆزیوەتەوە کە پارچەییەکی روونی تەنکە دەخرێتە سەر پێست لە ماوەی 24 کاژێردا برین چارەسەردەکات.
 
توژینەوەیەک لە زانکۆی ئاڵتۆ لە فیلەند دەریدەخات، هایدرۆجێڵێکیان دۆزیووەتەوە لە ماوەی 4 کاژێردا 90٪ برین چارەسەردەکات، و لە ماوەی 24 کاژێردا تەواوی برینەکە چارەسەردەکات.
 
د. هانگ ژانگ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ئاڵتو دەڵێت: جەستەی مرۆڤ پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ ئەوەی دووبارە خۆی دروست بکاتەوە، بەڵام ئەو دۆزینەوەیەیان سوودێکی زۆری دەبێت بۆ چارەسەرکردنی برین.
 
د. هانگ ژانگ ئاماژە بەوەدەکات لە داهاتوودا مرۆڤ زۆر بە ئاسانی دەتوانێت برینەکانی ساڕێژ بکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.