رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: کحول رێخۆشکەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

15-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیێندراوێکیدا ئاماژە بە مەترسییەکانی کحول دەکات و بە خواردنەوەیەکی شێرپەنجەیی ناوی دەبات.
 
بەرپرسانی رێکخراوەکە خەمباری خۆیان دەردەبڕن لەوەی کە بە کەمی باسی کاریگەرییە مەترسیدارەکانی کحول دەکرێت لەسەر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، چونکە دەڵێن کە لە کۆی 27 وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا تەنیا سیانیان {لیتوانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا} رێکاری پێویستیان بۆ کەمکردنەوە و دەرخستنی مەترسییەکانی کحول گرتووەتە بەر.
 
سەرەتای ئەمساڵ د. ڤیڤێک مۆرتی، پزیشکی باڵای ئەمریکا ئاشکرای کرد، ''خواردنەوەی کحول ئەگەری تووشبوون بە حەوت جۆر شێرپەنجە زیاددەکات''.
 
نووسینگەی ئەورووپیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، لە ئەورووپا ساڵانە 800 هەزار کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە گیانلەدەستدەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.