لە ئیسپانیا دەرمانەکان بەشێوەی نووقڵ بۆ منداڵان دروستدەکرێن

15-02-2023
شکار رێبوار
پزیشکێکی دەرمانساز لەکاتی دروستکردنی نووقڵەکان. وێنە: AFP
پزیشکێکی دەرمانساز لەکاتی دروستکردنی نووقڵەکان. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پزیشکانی دەرمانساز لە نەخۆشخانەیەکی ئیسپانیا شرووب لە شێوەی جێڵ و نووقڵ دروستدەکەن و ئامانجیانە سەرنجی منداڵانی پێ رابکێشن و دەرمانەکە بخۆن.
 
پزیشکان پێیان وایە ئەم رێگەیە چێژێکی زیاتر دەداتە دەرمانەکان، چونکە تام و شێوەی جێڵەکان بەگوێرەی حەزی نەخۆشەکە دەستنیشان دەکرێن.
 
لە نەخۆشخانەی ڤال دی هیبرۆن لە بارسیلۆنا پزیشکانی دەرمانساز بە تەکنیکێکی نوێ گیراوەی دەرمانەکان لەسەر شێوەی نووقڵ و جێڵ دروستدەکەن، دەرمانسازێکیش دەڵێت: ئەو شرووبانەی دەدرێت بە منداڵ پێکهاتەیەکی پزیشکیی دەرمانسازین، تامێکی تاڵ و ناخۆشیان هەیە، هەندێک کات لەلایەن نەخۆشەکانەوە بەتایبەت لە منداڵاندا رەتدەکرێنەوە.
 
لاورا گۆمێز، پزیشکێکی دەرمانسازە لە نەخۆشخانەی ڤال دی هیبرۆن دەڵێت: ''ئومێدەوارین بەرگێکی جوانتر و تامێکی خۆشتر بە دەرمانەکان ببەخشین.''
 
بە گوتەی لاورا گۆمێز، جێڵەکان بۆ هەر نەخۆشێک بەتایبەتی دروستدەکرێن بەگوێرەی ئەو ژەمەی کە پزیشک دیاری دەکات، سەرەڕای ئەوەش، نەخۆش دەتوانێت تامی دەرمانەکە دەستنیشانبکات.
 
پزیشکان داهێنانەکە وەکو تاقیکردنەوەی پزیشکی، سەرەتا بۆ منداڵ و مێردمنداڵان بەکاردەهێنن تاوەکو ئاستی سەرکەوتنی کارەکەیان بزانن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە