توێژینەوەیەک: وەرزش رێژەی کوشندەیی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

15-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە باشووری ئەفریقا دەریدەخات، ئەوانەی وەرزش دەکەن و تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەگەری مردنیان بە نەخۆشییەکە کەمترە بەراورد بەو تووشبووانەی وەرزشیان نەکردووە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی پریتۆریا لە باشووری ئەفریقا لەسەر 28 هەزار تووشبووی شێرپەنجە کرا و دەرکەوت، ئەوانەی وەرزشیان کردووە یاخود وەرزشڤان بوون، بەرگریی جەستەیان بەهێزتر بووە دژی خانە شێرپەنجەییەکان.
 
د. تۆکۆزۆ مابینا، نووسەرێکی توێژینەوەکەیە و دەڵێت: وەرزش بەرگریی جەستە بەهێزدەکات بەمەش ئەگەری مردن بەهۆی شێرپەنجە و لێکەوتەکانی کەمدەبێتەوە.
 
د. تۆکۆزۆ دەشڵێت: ئەوانەی رۆژانە چالاکبوون و لانیکەم 30 خولەک وەرزشیان کردووە، 27٪ ئەگەری گواستنەوەی شێرپەنجەکەیان و 20٪ـیش کوشندەیی شێرپەنجەکەیان لەسەر کەمبووەتەوە.

چۆن خۆت لە شێرپەنجە دەپارێزیت؟ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەولێر وەڵامدەداتەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.