یوتیوبەرێکی بەریتانی 250 هەزار هەنگاو بەپێ دەڕوات و ئەنجامەکەی ئاشکرادەکات

15-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

یوتیوبەرێکی بەریتانی وەکو ئاڵنگارییەک زیاتر لە 250 هەزار هەنگاوی لە ماوەی هەفتەیەکدا بڕی، بەڵام گۆڕانکارییەک لە جەستەی روویدا و بووە جێی سەرنجی بینەرانی.
 
جاک ماسی وێڵش، یوتیوبەری بەریتانیی تەمەن 28 ساڵ هەر رۆژێک زیاتر لە 36 هەزار هەنگاو بەپێ دەڕۆیشت و لە ڤیدیۆیەکی یوتیوبیدا دەڵێت: ''209.42 کیلۆمەتر کە دەکاتە 254 هەزار و 126 هەنگاوم بڕیوە بە 35 کاژێر و نیو''.
 
تەنانەت ئەو ئاماژە بەوەدەکات، پارێزی لە خۆراک نەکردووە، بەڵکو 150 گرام پڕۆتینیشی رۆژانە خواردووە بۆ ئەوەی ماسوولکەکانی بەهێزبن و بەرگەی ئەو پەستانە زۆرەی هەنگاونان بگرن.
 
جاک دەڵێت: یەکەم و دووەم رۆژ دۆخی باش بووە، بەڵام دواتر هەستی بە سووتانەوە و کزانەوەی قاچەکانی کردووە، لە روونکردنەوەکانیدا گوتی، تاکە بەربەستی بەردەم ئاڵنگارییەکەی، ئازاری جومگەکان و ئاوسانی قاچەکانی بووە.
 
لە ماوەی هەفتەکە بۆی دەرکەوت، کیلۆیەک لە کێشی کەمکردووە و رانەکانی نیو سانتیمەتر ئەستوور بوون، جگە لەمانەش توێژینەوەیەکی گۆڤاری JAMA دەریدەخات، رۆژانە 10 خولەک بەپێ رۆیشتن دەکرێت ماسوولکەکان بەهێزبکات و چالاکییەکانی دڵ و سییەکانیش باشتربکات، و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەش کەمبکاتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.