چۆن رۆتینێکی تەندروستت لە بەیانیاندا دەبێت؟

15-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەی خەو لە ئەمریکا چەند خاڵیک بۆ رۆتینی تەندروستی بەیانیان پێشنیازدەکات کە یەکێکیان زوو خەوتنە.
 
بەگوێرەی دامەزراوەکە ئەمانەی خوارەوە رۆتینەکانن کە وادەکەن بەیانیانت تەندروست بێت؛
 
1- لە شەودا خەوێکی تەواوت هەبێت.
2- سەرخەوشکاندن لە رۆژدا نەبێت یان زۆر کورت بێت کە کەمتر لە کاژێرێک بێت.
3- کاتێکی گونجاو لەخەوهەستە کە نەکەویتە پەلە پەل بۆ سەر کارەکەت.
4- ددانەکان بشۆردرێن یاخود خۆت بشۆیت.
5- ژەمی بەیانی بخورێت بەتایبەت کاژێرێک دوای لەخەوهەستان.
6- دوای لەخەوهەستان باشترە ئاو بخورێتەوە نەک قاوە و چا.
7- دوای دوو کاژێر لە لەخەوهەستان باشترە چا یان قاوە بخورێتەوە.
8- وەرزش و راهێنانەکانی خۆخاوکردنەوە وەکو {نوێژ، یۆگا و گوێگرتن لە میوزیک} بکرێن.
9- خۆپڕکردن لە وزە و بیری ئەرێنی.
10- دروستکردنی لیستی کارەکان.
11- قسەکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان یاخود پەیوەندیکردن بە هاوڕێیەکت.
12- تەرخانکردنی بەشێک لە کاتی بەیانیان بۆ خوێندنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.