رووداو - تەندروستی
لە چین 140 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن کە نزیکەی 11٪ـیان گەنجانن.
بەپێی زانیارییەکانی مەهدی فەرەج، بەرپرسی ئۆفیسی رووداو لە چین، لەو وڵاتە چەند هۆکارێک وایکردووە کە ژمارەی تووشبووانی شەکرە بەرزببێتەوە وەکو؛
- کۆچکردن لە گوندەوە بۆ شار
- زیادبوونی کەسانی بەساڵاچوو
- کەمکردنەوەی چالاکیی جەستەیی
- زیادبوونی کێشزۆری و قەڵەوی
مەهدی فەرەج دەڵێت: حکومەتی چین بە خۆڕایی پشکنینی پێشوەختە بۆ خەڵکی ناوچە دوورەدەستەکان دەکات، بۆ ئەوەی هەمیشە چاودێریی ئاستی شەکرەکەیان بکەن.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە چین لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هۆشیاریی تەندروستی بڵاودەکرێتەوە، تاوەکو خەڵک لە مەرجەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان هۆشیاربن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ