لە تەقتەق خێرخوازان بنکەیەکی تەندروستی دروست دەکەن

14-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەلایەن خێرخوازێکەوە بنکەیەکی تەندروستی لە ناحیەی تەقتەق لە قەزای کۆیە دروست دەکرێت.

دکتۆر کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بنکەکە لەسەر رووبەڕی 2500 مەتر دروست دەکرێت و بەردی بناخەی دانراوە."
 
بەڕێوەبەری تەندروستی گوتیشی: "بنکەکە لە گەرمک لە سنووری تەقتەق دروست دەکرێت و دوای تەواوبوونی زیاتر سوودی بۆ دەورووبەرەکەی خۆی دەبێت".
 
لە سنووری ناحیەی تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، نەخۆشخانەی گشتیی و بنکەی تەندروستیی شەهیدان هەن و رۆژانە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكێشی هاووڵاتییان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.