لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار تووشبووی شەکرە هەن

14-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار تووشبووی شەکرە هەن کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.
 
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ساڵانە نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شەکرە لە سەنتەرەکان و ناوەندە پزیشکییەکان تۆماردەکرێن، ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆری خەڵک نازانێت کە شەکرەی هەیە، یاخود بەشێکیان شەکرەیان هەیە و تۆمارنەکراون.
 
ئامارەکانی سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان دەریدەخەن، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 900 تووشبووی شەکرە تۆمارکراون و ساڵانەش زیاتر لە هەزار و 500 تووشبوو تۆماردەکرێن.
 
هاوکات لەبارەی سلێمانیشەوە ئامارەکانی تەندروستیی پارێزگاکە ئاشكرای دەکەن، تەنیا لە 10 مانگی ئەمساڵ 748 تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە بەشێکی زۆریان بەساڵاچوون.
 
لە دهۆکیش ساڵی رابردوو هەزار و 388 تووشبوو هەبوون و بەرپرسی بەشی نەخۆشییە نەگوازراوەکان دەڵێت، لە 10 مانگی ئەمساڵ نزیکەی هەزار و 400 تووشبووی نوێی شەکرە تۆمارکراون، هەروەها لە کۆی هەموو تووشبووانی دهۆک، زاخۆ و ئاکرێش نزیکەی 34 هەزار تووشبوویان هەیە.
 
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پێشگیریکردنە لە نەخۆشیی شەکرە و بەپێی ئەتڵەسی جیهانی بۆ نەخۆشیی شەکرە، زیاتر لە 500 ملیۆن تووشبووی شەکرە لە جیهاندا هەن و پێشبینیشدەکرێت ئەو رێژەیە لە 10 ساڵی داهاتوودا بگاتە زیاتر لە 750 ملیۆن تووشبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانەکەی رەبۆ کە FDA قەدەخەی بەکارهێنانی کردووە.

پسپۆڕێک لەبارەی دەرمانە مەترسیدارەکەی رەبۆ: لە کوردستان زۆر بەکاردێت

دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایگەیاند، دەرمانێکی رەبۆ بەکارنەیەت، چونکە ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی دەروونی زیاددەکات، پسپۆڕێکی کۆئەندامی هەناسەش دەڵێت: زۆرینەی تووشبووانی رەبۆ بە ناپێویستی بەکاریدەهێنن.