لە هەولێر نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی گردبوونەوە

رووداو - تەندروستی 

لە پارێزگای هەولێر نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوە، داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن، ''زیاتر لە 10 ساڵە خزمەت دەکەین، بەڵام نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی دانەمەزراوین''.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024 نوێنەرانی زیاتر لە 11 هەزار خۆبەخش لە هەولێر لە بەرامبەر ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە، نوێنەری خۆبەخشانی تەندروستیی کفری دامەزراندن بە مافی خۆیان دەزانێت و ئاماژە بە مامۆستایانی تازە بە گرێبەست بوو دەکات کە هاوشێوەی ئەوان، حکومەت لایەک لە خۆبەخشانی تەندروستیش بکاتەوە.
 
عەبدولڕەحمان سەلیم، نوێنەری خۆبەخشانی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی گوت، ''چەند جارێکە سەردانی وەزیری تەندروستیمان کردووە، بەڵام گوتویەتی کە دامەزراندن نییە و ئەگەریش هەبێت، خۆبەخشەکان لە پێشینەن''.
 
بە گوتەی یادگار قادر، نوێنەری خۆبەخشانی تەندروستیی هەڵەبجە، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، ئەوا مانگرتن و خۆپێشاندان رادەگەیێنن وەکو رێگەچارەیەک بۆ کێشەکانیان.
 
کارمەندی تەندروستیی خۆبەخش ئەوانەن کە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا کاردەکەن و بەبێ ئەوەی خەرجیی خۆراک و هاتووچۆیان بۆ دابینبکرێت، تەنانەت هیچ مووچەیەکی مانگانەشیان نییە.
 
بەشێکی پەرستارانی خۆبەخش لەڕێگەی رووداوەوە داواکارییەکانیان دەگەیێنن {بینەر بە}.