پسپۆڕێکی سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سلێمانی: شەکرە هۆکاری 40٪ـی پەککەوتووانی گورچیلەیە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، 40٪ـی ئەوانەی گورچیلەکانیان بە یەکجاری پەککیان کەوتووە، بەهۆی نەخۆشیی شەکرەوە بووە کە پێیان نەزانیوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. شێروان عومەر، سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئێستا شۆردنی گورچیلە بۆ نزیکەی 600 کەس دەکەن کە بەشێکی زۆریان ئەوانەن کە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە.
 
د. شێروان عومەر دەڵێت: بەشێک لە تووشبووانی پەککەوتنی گورچیلەکان ئەوانەن کە بەهۆی دەرمانی بێکوالێتی و نەزانین لە بەکارهێنانی دەرمانەوە تووشبوون.
 
هاوکات لە بەشێکی قسەکانیشیدا گوتی، هەر کەسێک بە هەمیشەیی تووشی پەککەوتن و سستبوونی گورچیلەکانی بووبێت، ئەوا دەبێت گورچیلەی بۆ بچێندرێت یاخود بە هەمیشەیی شووشتنی گورچیلەی بۆ بکرێت.
 
بەپێی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی، ئەمانە نیشانەکانی شەکرەن؛
 
- درەنگچاکبوونەوەی برین
- هەستنکردن بە تینوویەتی
- زۆر میزکردن
- لێڵبوونی بینین
- ماندوویەتی
- لەدەستدانی کێش
- زیادبوونی ئارەزووی خواردن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە