چیرۆکی دەرمانسازێک کە ئایسکرێم دەفرۆشێت؛ ''بایەخی پیشەی دەرمانسازی کەمبووەتەوە''

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
یوسف یاسین ئایسکرێمێک دەدات بە یەکێک لە کڕیارەکانی.
یوسف یاسین ئایسکرێمێک دەدات بە یەکێک لە کڕیارەکانی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە هەولێر گەنجێکی دەرچووی بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دووکانێکی ئایسکرێمی هەیە و هەرچەندە لە پسپۆڕییەکەی خۆی کارناکات، بەڵام بەشێک لە زانیارییەکانی کۆلێژی لەنێو ئەم کارەی ئێستای بەکارهێناوە.
 
لە بڕگەیەکی مەیدانیدا کە نالین حەسەن پێشکێشی کرد، چیرۆکی کارکردنی یوسف یاسین دەردەخات کە کۆلێژی دەرمانسازی تەواوکردووە و ئێستا لە دووکانێکی ساردەمەنی کاردەکات، ئەو دەڵێت، باشتر کۆنتڕۆڵی هەڵگرتن و مامەڵەکردن لەگەڵ ساردەمەنییەکان دەکات، چونکە پاشهاتێکی باشی تەندروستی و پزیشکی هەیە.
 
یوسف یاسین گوتی، ''ئەو ئایسکرێمەی ئێمە دروستی دەکەین بەبێ شەکرە و هیچ بڕێکی شەکری سپی و شەکرە دەستکردەکانی تێدا نییە''.
 
لەبارەی ئەوەی کە دوور لە پسپۆڕییەکەی کاردەکات دەڵێت: ''ئێستا هەلی کارکردنمان و بایەخی پیشەکەمان لە ئاست ویستی خۆماندا نییە''.
 
بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 200 دەرچووی دەرمانسازی دانەمەزراون؛ بە گوێرەی ئامارەکانی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی، لە ساڵانی 2015 بۆ 2016 تاوەکو ساڵانی 2023 بۆ 2024 نزیکەی 880 دەرچوو هەبووە کە هیچیان دانەمەزراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە