چارەسەرکارێکی دەروونی: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دڵەڕاوکێ زیاددەکەن
رووداو - تەندروستی
چارەسەرکارێکی دەروونی دەریدەخات، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دڵەڕاوکێ زۆرجار پەنا دەبرێتە بەر چەند خوویەکی هەڵە وەکو بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاکان، ''ئەمەش تووشبوون بە دڵەڕاوکێ زیاددەکات''.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024 توانا ئەمین، چارەسەرکاری دەروونی لە بوولتەنی نووڕۆژدا بە رووداوی راگەیاند، دڵەڕاوکێ کارلێکێکی ئاساییە بۆ کێشە و رووداوەکانی دەوروبەر، بەڵام بەمەرجێک کە کاریگەری لەسەر رەفتار و ژیانی رۆژانە نەکات.
توانا ئەمین، چارەسەرکاری دەروونی دەڵێت: دڵەڕاوکێ کێشەیەکی دەروونیی جیهانییە و هۆکارەکانیش زۆرن.
ئەو چارەسەرکارە دەروونییە روونی دەکاتەوە، ئەوانەی تووشی دڵەڕاوکێ دەبن سێ کێشەی سەرەکی لە مێشکیان دروستدەبێت وەکو؛
1- ئەو شتەی لێی دەترسن زیاد لە پێویست گەورە کراوە.
2- چاوەڕێی دەرئەنجامی ناخۆش دەکەن.
3- پێیان وایە کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی رزگاربن لەو کێشەیە.
توانا ئەمین گوتی، باشترە ئەوانەی دڵەڕاوکێیان هەیە دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و پشوو بدەن.
دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی بەم شێوەیە کاریگەرییان لەسەر خانمی دووگیان هەیە؛
دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی بەم شێوەیە کاریگەرییان لەسەر خانمی دووگیان هەیە؛