تەندروستیی کۆیە بۆ رووداو: سێ تووشبووی کۆلێرا تۆمار کران
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، لە سنوورەکەیان سێ تووشبووی کۆلێرا تۆمار کران.
رۆژی شەممە 11ی ئەیلوولی 2024 کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەنجامی پشکنینی سێ هاونیشتمانیی سنووری قەزای کۆیە هاتووەتەوە، کە هەرسێکیان تووشبووی کۆلێران."
بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە گوتیشی، "تووشبووەکان دوو ئافرەت و پیاوێکن، کە یەکێکیان خەڵکی کۆیەیە و دووانەکەی دیکەش خەڵکی تەقتەقن، باری تەندروستییان جێگیرە و لەنێو ماڵی خۆیاندان."