سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا لە دۆخێکی ناجێگیردایە

14-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، دۆخی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا NHS باشنییە و خزمەتگوزارییەکە رووبەڕووی ئاستەنگی تووند بووەتەوە. 
 
کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات، خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی وەکو پێویست نییە و کەمترخەمی تێدادەکرێت، دەبێت بەپەلە چاکسازی بکرێت و بودجەی پێویست دابینبکرێت. 
 
ستارمەر دەڵێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 هەزار کۆرپە شەش کاژێر و زیاتر لە چاوەڕوانی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاییە تەندروستییەکان بوون، نزیکەی 10%ی نەخۆشەکان بەرگەی چاوەڕوانی 12 کاژێریان گرتووە بۆ چارەسەرکردن، ئەمە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین نەخۆش کە دەتوانرێت پێشگیری لێبکرێت. 
 
ستارمەر دەشڵێت، ''ئەوە وێرانکەر و دڵشکێنە، بەم شێوەیە بێت بەریتانیا دەبێتە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوو لە بواری تەندروستی''. 
 
بەگوێرەی وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، NHS پێویستی بە سێ گۆڕانکاری گەورە هەیە، ئەوانیش بریتین لە 'گرنگیدان بە چاودێریی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی رێژەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، گواستنەوە لە خزمەتگوزاریی ئەنەڵۆگەوە بۆ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، گۆڕانکاری لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەوە بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشی و خۆپاراستن'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.