زانکۆی هارڤارد: زۆرخواردنی گۆشتی سوور هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شەکرە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی قوتابخانەی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، زۆرخواردنی گۆشت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بە رێژەیەکی زۆر زیاددەکات.
 
توێژینەوەکە لەسەر 207 هەزار خۆبەخش بۆ ماوەی 36 ساڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رێژەی ئاسنیان بەرزە و لە هەفتەیەکدا چەند جارێک گۆشتی سووریان خواردووە، 26٪ مەترسیی تووشبوونیان بە شەکرە زیاترە بەراورد بەوانەی گۆشت ناخۆن یان بە رێژەیەکی گونجاو دەیخۆن.
 
توێژەران ئاشکرای دەکەن، بەرزیی رێژەی ئاسن رەنگە زیان بە خانەکان بگەیێنێت و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەش زیادبکات، چونکە زۆرخۆری لە خواردنی گۆشت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس و کۆڵۆن زیاددەکات.
 
د. فرانک هوو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: کەمکردنەوەی پڕۆتین و گۆشتی سوور، جێگرتنەوەیان بە خۆراکە رووەکییەکان ستراتیژییەکی نایاب دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا، ئاساییە کەسێکی تەندروست بڕی نیو کیلۆگرام گۆشتی سوور لە هەفتەیەکدا بخوات، هەروەها رێنوێنیش دەدەن لەوەی کە هەمیشە گۆشت دەبێت باش بکوڵێت و گۆشتی تازەش بخرێتە نێو بەفرگر ئینجا بەکاربێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ژینۆ خالید - هەندێک پاشماوەی پلاستیکی لەسەر شەقام فڕێدراون. وێنە: رووداو

د. ژینۆ خالید: هەندێک جۆری پلاستیک زیاتر لە هەزاران ساڵ لە سرووشتدا دەمێننەوە

رۆژانە زیاتر لە هەزار تۆن پلاستیک و دەبەی ئاو لە هەرێمی کوردستان فڕێدەدرێن و پسپۆڕێکی پیسبوونی ژینگە رایدەگەیێنێت، زۆریی بەرهەمهێنانی پلاستیک وایکردووە کە مەترسیی پیسبوونی ژینگە زیاتر بێت.