توێژینەوەیەک: پێشوەختە پشکنین ئەگەری گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەی هێلکەدان کەمدەکاتەوە

14-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی بێرمینگهام لە بەریتانیا دەریدەخات، شێرپەنجەی هێلکەدان کە یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان لە خانماندا، دەکرێت بە پێشوەختە پشکنین پێشگیری لێبکرێت و بەزوویی چارەسەربکرێت. 
 
لەم توێژینەوەیەدا هەزار و 790 خانم پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە، زوودەستنیشانکردنی شێرپەنجەی هێلکەدان چارەسەر ئاساندەکات و درەنگ دەستنیشانکردنی ئەم شێرپەنجەیە شانسی چاکبوونەوە و رزگاربوون لێی بۆ 13٪ دادەبەزێنێت. 
 
دکتۆر سوزا سوندەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''خانمان دەبێت ساڵانە پشکنینی پێشوەختە ئەنجامبدەن بەتایبەت کە شێرپەنجەی مەمک و ‌هێلکەدان زۆر باون لە ئێستادا''.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە بەریتانیا، شێرپەنجەی هێلکەدان شێرپەنجەیەکی بەربڵاوی نێو خانمانە، ناڕێکی شێوازی ژیان مەترسیی تووشبوون بەم شێرپەنجەیە زیاددەکات و ساڵانە نزیکەی 7 هەزار و 500 خانم لە بەریتانیا تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبن. 
 
بەپێی مایۆکلینیک، رەنگە لە سەرەتادا نیشانەکانی ئەم شێرپەنجەیە دەرنەکەون تاوەکو زیاتر پەرەدەسێنێت و دەگاتە قۆناخەکانی بڵاوبوونەوە بۆ ئەندامەکانی دیکە، دەکرێت تووشبوو هەست بە نیشانەکانی وەکو 'ئاوسانی سک، دەبەزینی لەناکاوی کێش، ماندوویێتی، ئازاری پشت و زۆر میزکردن' بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.