لە هەولێر بۆریی پلاستیکی بۆ زراوی نەخۆشێکی تەمەن 100 ساڵ دانرا

14-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە نەشتەرگەرییەکی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر کە بۆ نەخۆشێکی 100 ساڵان بوو، بۆرییەکی پلاستیکی بۆ بۆریی زراوی دانرا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو نەخۆشە چەندین رۆژ بەدەست ئازاری بەردی زراوەوە دەیناڵاند.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14-4-2025 د. محەممەد عومەر لەک، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس کە سەرپەرشتیی کەیسەکەی کردووە لە نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشەکە پیاوێکی 100 ساڵانە و 20 رۆژە گیرۆدەی لەرز، تا و ئازاری نێوسک بووە، لە پشکنینەکان دەرکەوتووە کە بەردی زراوی هەیە.
 
بەگوتەی د. محەممەد لەک کە خۆی سەرپەرشتی کەیسەکە بووە، بە هەناوبینی بەردەکەیان بۆ لابردووە کە هاتبوونە نێو بۆری زراوی و تەنیا 20 خولەکی پێچووە.
 
هاوکات بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارە گیران و دروستبوونەوەی بەرد لەنێو بۆریی زراو بکەن، بە شێوەیەکی کاتی بۆریی پلاستیکییان بۆ داناوە و ئێستاش دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
 
لە پۆدکاستی نەخۆشنامە پسپۆڕێک بە تەواوی باسی بەردی زراو و هۆکارەکانی دروستبوون و رێگەکانی پێشگیریکردن لێی دەکات؛
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کۆندۆم. وێنە: Upstream USA

WHO: بەکارهێنانی کۆندۆم باشترین رێگەی پێشگیریکردنە لە دووگیانبوون

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.