رووداو دیجیتاڵ
شرووبی (Doc-1Max) بۆ سهرما و كۆكه بهكاردههێنرێت، بەهۆیەوە "لە ئۆزبهکستان 18 منداڵ گیانیان لەدەستداوە." وەک بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان بەکارنایەت. "شرووبەکە مادەیەکی ژەهراوی تێدایە."
رۆژی سێشەممە 14-2-2023، دکتۆر کاوە خەلیل، بەڕێوبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند: "ئەو جۆرە شرووبەی کە لە ئۆزبهکستان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 18 منداڵ لە هەرێمی کوردستان بەکارنایەت، چونکە پێکهاتەکەی مادەیەکی ژەهراوی تێدایە کە منداڵ ژەهراوی دەکات."
شرووبی (Doc-1Max) لەلایەن کۆمپانیایەکی هیندیەوە بەرهەمدەهێنرێت. کاوە خەلیل گوتیشی، رێنمایی لەبارەی زۆربەی دەرمانەکان بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان هۆشیاربن، ئەگەرنا مەرج نییە ئەو دەرمانانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەبن.
رۆژی دووشەممە 12-2-2023، وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشدارییەکی لەبارەی شرووبێکی کۆکە بڵاوکردەوە کە لە ئۆزبەکستان 18 منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و داوای لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی عێراق کرد ئەو شرووبە بەکارنەهێنن.
بەپێی وەزارەتەکە، شرووبەکە بۆ نەهێشتنی سەرما و کۆکەی منداڵان بەکاردەهێندرێت و لەلایەن کۆمپانیایەکی هیندیەوە بەرهەمدەهنێرێت، بەڵام "شرووبەکە مادەیەکی ژەهراوی تێدایە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ