توێژینەوەیەک لە چین: پیسبوونی ژینگە 20٪ مەترسیی تووشبوون بە نەزۆکی زیاددەکات

14-02-2023
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە چین رایدەگەیێنێت، پیسبوونی ژینگە دەشێت هۆکارێک بێت بۆ زۆربوونی رێژەی نەزۆکی لە هەردوو رەگەزدا. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، چەندین هۆکاری جیاواز بۆ تووشبوون بە نەزۆکی هەن، بەڵام ناوەندی پزیشكیی نەزۆکی لە نەخۆشخانەی زانکۆی پەکین رایدەگەیێنێت، دەکرێت پیسبوونی ژینگە یەکێك لە هۆکارە باوەکانی نەزۆکی بێت بەتایبەت دوای ئەوەی گۆڕانێکی جیهانی تووشی کەشوهەوا بووە.
 
زانیاریی 650 تووشبووی نەزۆکی لە توێژینەوەکە بەکارهات، دەرکەوت 20٪ـی تووشبووان لەو ناوچانە دەژیان کە جەنجاڵی ئۆتۆمبێلیان تێدابووە و ناوچەکانیان کاریگەریی دووکەڵی کارگەکانیان لەسەربووە.
 
د. کین لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە چین دەڵێت: ''30٪ـی هۆکارەکانی نەزۆکی نەزاندراون، بەڵام دەشێت یەکێك لە هۆکارەکان پەیوەندی بە پیسبوونی ژینگەوە هەبێت، چونکە پیسبوونی ژینگە چەندین مەترسیی لەسەر تاک دروستدەکات.'' 
 
هەروەها د. کین لی روونیدەکاتەوە، لە جیهاندا ملیۆنان کەس نەزۆکن، بەڵام زۆرتر باس لە هۆکارە بۆماوەیی و هۆرمۆنییەکان دەکرێت، هەروەها جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە پیسبوونی ژینگە و شوێنی مانەوەی تووشبووان لە چارەسەریی نەزۆکیدا لەبەرچاوبگیرێت.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 15٪ـی هاوژینەکانی ئەمریکا دووچاری نەزۆکی بوونەتەوە، هەروەها ناوەندەکە روونیدەکاتەوە، هۆکارەکانی وەکو 'تەمەن، کێشانی جگەرە و نێرگەلە، خواردنەوەی کحول، قەڵەوی، کەمیی چالاکیی جەستەیی و ناڕێکیی هۆرمۆنەکان' باوترین هۆکارن بۆ نەزۆکی. 
 
کۆمەڵەی پزیشکانی میزەڕۆ لە ئەمریکا چەند رێنوێنییەک بۆ پێشگیریکردن لە ئەگەری نەزۆکبوون رادەگەیێنێت و پێشنیازدەکات، 'دوورکەوتنەوە لە کحول و جگەرە، کەم بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی توانای وەچەخستنەوە کەمدەکەنەوە، لەبەرنەکردنی جلوبەرگی تەسک، ئەنجامنەدانی وەرزشی قورس، کێشڕێکی و کەمکردنەوەی بڕی کافایینی رۆژانە' لە هەردوو رەگەزدا جێبەجێبکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.