لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر رێژەی نەشتەرگەریی منداڵبوون بەرزبووەتەوە

14-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئامارەکانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر دەریدەخەن، لەکۆی 16 هەزار و 971 منداڵبوون، 36٪ـیان بە نەشتەرگەری بووە و 32 هەزار و 516 منداڵیش لە بەشی ناکام خەوێندراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2025 د. مهاباد سابیر، سه‌رۆكی به‌شی خانمان و منداڵبوون لە نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێرکاریی هه‌ولێر بە رووداوی راگەیاند، حاڵەتەکانی فریاگوزاری زیادیان کردووە کە ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی نەشتەرگەریی منداڵبوون.
 
د. مهاباد سابیر دەڵێت: بە لیژنە بڕیاری نەشتەرگەریی منداڵبوون دەدەین و بەشێکی زۆریشی ئەوانەی بۆیان دەکەین، منداڵی یەکەمیان بە نەشتەرگەری بووە، بۆیە بە ناچاری بۆ منداڵبوونەکانی داهاتوویان نەشتەرگەرییان بۆ دەکەین.
 
لە نەخۆشخانەکە ساڵی 2023، 19 هەزار و 62 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لەدایکبوون کە 34٪ـیان بە نەشتەرگەری بوون، بەڵام ساڵی 2024، 16 هەزار و 971 منداڵ لەدایکبوون کە 36٪ـیان بە نەشتەرگەری بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.