بەشی تەندروستیی گشتیی کەرکووک: سەگی بێلانە لە شارەکە زۆربووە و پێویستە کۆبکرێنەوە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی بەشی تەندروستیی گشتی لە تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، زۆرینەی سەگە بێلانەکان نەخۆشیی هاریی سەگیان هەیە، ئەمەش مەترسیدارە و دەکرێت ببنەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی گازیان لێدەگرن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2024 سەباح نامیق، سەرۆکی بەشی تەندروستیی گشتی لە تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی گوت، ڤاکسینی دژی هاریی سەگ بەردەستە، بەڵام رێژەکەی کەمە و زۆر کەس دەستی ناکەوێت.
 
سەباح نامیق روونی دەکاتەوە، ئەو ڤاکسینە لە نەخۆشخانەی ئازادی، کۆماری و داقووق و حەویجە بەردەستە.
 
لە کۆتاییدا گوتیشی، هەر کەسێک سەگ گەستی، پێویستە بە زووترین کات بهێندرێتە ئەو نەخۆشخانانە تاوەکو ڤاکسینەکەی لێبدرێت و زوو چارەسەر بکرێت.
 
هەر ئەمڕۆ قسە لەگەڵ سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک کرا و گوتی کە پەیوەندییان بە چارەسەری کێشەکەوە نییە و دەبێت بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری و شارەوانیی کەرکووک چارەسەری بکەن.
 
لە کەرکووک حاڵەتەکانی گەستنی سەگ زیادبوون، بە گوتەی قایمقامی کەرکووک، شێڵتەرێک لەسەر رووبەری پێنج دۆنم بۆ سەگی بێلانە دروستکراوە و زیاتر لە 500 سەگی تێدا کۆکراوەتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەی سەگە بێلانەکان زۆرن.
 
منداڵێک بەهۆی گەستنی سەگەوە لە شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا.
 
لە یەک شەودا سەگی بێلانە 13 کەس بریندار دەکەن؛ راپۆرتەکە ببینە.
 
لە کەرکووک سەگ پەلاماری کوڕێکی 5 ساڵان دەدات و لێرەوە ڤیدیۆکەی ببینە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ؛ سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور.

پسپۆڕێک: تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ لاوازبێت، مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتا بەردەوام دەبێت

لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی سکچوون و رشانەوە لە سنووری قەزای شارەزوور تۆمارکران، قایمقامیەتی قەزاکە دەڵێت: تۆڕی ئاوەکە کۆنە و ئێستا لە 200 شوێن شکاوی هەیە، پسپۆڕێکیش هۆشداری لە پەتای ناوچەیی داهاتوو دەدات.