رووداو - تەندروستی
بەپێی بەدواداچوونێکی زانکۆی سەلاحەدین، سەر رێگەی گوێڕ - مەخموور پیسترین هەوای هەیە بەوەی کە رێژەی پیسییەکەی چەند جارێک لە ئاستی ستانداردی جیهانی بەرزترە.
بەدواداچوونەکە لەلایەن د. سەنگەر ساڵح، سەرۆکی بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی سەلاحەدین و هاوکارێکی کراوە و دەریدەخات، بەپێی ستانداردی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەبێت لە 24 کاژێردا رێژەی تەنۆلکە وردەکان لە بەرگە هەوای هەر شارێک 15 پلە بێت، بەڵام لە هەولێر بە تێکڕا رێژەکە زیاتر لە سێ ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە کە 50 پلەیە.
ئەمەی خوارەوە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیە؛
- پیسبوونی هەوا لەسەر رێگەی گوێڕ چەندین جار زیاترە لە ستانداردی جیهانی
- پیسبوونی هەوا لەسەر رێگەی مەخموور 4 ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە.
- پیسبوونی هەوا لەسەر رێگەی مەخموور 4 ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە.
- پیسبوونی هەوا لەسەر رێگەی کەرکووک 2 ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە.
- پیسبوونی هەوا لەنێو شار 2 ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە.
- پیسبوونی هەوا لە دەرەوەی شاری هەولێر لە ئاستی ستانداردی جیهانییە.
تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا، ئەو دەنکۆڵە هەرە وردانەن کە لە هەوای پیسبووی شارەکاندا هەن و تیرەیان کەمتر لە 2.5 مایکرۆ مەترە و لە زانستدا بە PM 2.5 ناسراون. زیاتر لە دووکەڵی ئۆتۆمبێل، کارگەکان و سووتاندنی دارەوە دەردەچن.
بەپێی CDC و WHO، ئەم تەنۆلکانە کورتخایەن و درێژخایەن دەکرێت بچنە جەستەوە و تێکەڵ بە سووڕی خوێن ببن و ببنەهۆی؛
- هەوکردنی سییەکان
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- لەبارچوونی منداڵ
- پێنەگەیشتنی سییەکانی کۆرپە
- هەستیاری
- لاوازبوونی توانای سێکسی
- نەخۆشییەکانی گورچیلە
- نەخۆشییەکانی جگەر
- مردنی لەناکاو
- شێرپەنجە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ